سوێند بە خوا بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) باوەڕیان پێ نەکراوە بەڵام ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ پێ نەکرانەیان وە ئەزیەت و ئازار دران تا یارمەتی و سەرخستنی ئێمەیان بۆ ھات وەفەرمانەکانی (بەڵێنەکانی) خوا بەھیچ کەسێک ناگۆڕدرێت سوێند بێت بێگومان ھەواڵی ھەندێ لەو پێغەمبەرانەت بۆ ھاتووە
الترجمة الكردية
وَلَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَ فَصَبَرُواْ عَلَىٰ مَا كُذِّبُواْ وَأُوذُواْ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمۡ نَصۡرُنَاۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِۚ وَلَقَدۡ جَآءَكَ مِن نَّبَإِيْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و دهنگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation