(ئەی موحەممەد ﷺ) داوای فتوات لێ دەکەن ولێت دەپرسن بڵێ خوا فتواتان بۆدەدات دەربارەی کەلالە (کەسێکە نەوەو کوڕ‌و باوک و باپیری نەبێت) ئەگەر پیاوێک مردو منداڵی نەبوو تەنھا خوشکێکی ھەبوو ئەوە نیوەی میراتی برا مردووەکەی دەکەوێت وە (ئەگەر ئافرەتێ بمرێت و تەنھا برایەکی ھەبێت) ئەو (برایە) میراتی خوشکە مردووەکەی ھەموو دەبات ئەگەر خوشکە مردوەکەی منداڵی نەبێت بەڵام گەر دوو خوشک بوون (دوای برا مردووەکەیان) ئەوا ( دوو خوشکەکە) دوو سێیەکی میراتی براکەیـان دەبەن وە ئەگەر میراتگرەکان چەند خوشک و برایەک بوون، پیاوان و ئافرەتان ئەوە بۆ ھەر نێرینەیەک ئەندازەی بەشی دوو مێینە ھەیە خوا بۆتان ڕوون دەکاتەوە تا گومڕا نەبن وەخوا بەھەموو شتێک زانایە
الترجمة الكردية
يَسۡتَفۡتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفۡتِيكُمۡ فِي ٱلۡكَلَٰلَةِۚ إِنِ ٱمۡرُؤٌاْ هَلَكَ لَيۡسَ لَهُۥ وَلَدٞ وَلَهُۥٓ أُخۡتٞ فَلَهَا نِصۡفُ مَا تَرَكَۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمۡ يَكُن لَّهَا وَلَدٞۚ فَإِن كَانَتَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَۚ وَإِن كَانُوٓاْ إِخۡوَةٗ رِّجَالٗا وَنِسَآءٗ فَلِلذَّكَرِ مِثۡلُ حَظِّ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ أَن تَضِلُّواْۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) داوای فتوات لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (کلاله) که بریتی یه: له که‌سێک باوک و نه‌وه‌ی نه‌بێت، تۆش بڵێ: خوا وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێک (پیاوێک) وه‌فاتی کرد‌و منداڵی نه‌بوو، هه‌ر ته‌نها خوشکێکی هه‌بوو، ئه‌وه نیوه‌ی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه (نیوه‌که‌ی تریشی ده‌خرێته دارایی گشتی یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتیدا به‌کار ده‌هێنرێت)، (به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووه‌که ئافره‌ت بوو) ئه‌وا براکه‌ی هه‌موو میراتیه‌که‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که منداڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابوو، (خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه مردووه‌که) دوو خوشکی له دوا به‌جێ مابوو ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی ئه‌وه‌ی به‌جێی هێشتووه بۆ ئه‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر میراتگران پیاوان و ئافره‌تان بوون هه‌موویشیان له خوشک و برا پێکهاتبوون ئه‌وه بۆ نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه نه‌وه‌کو سرگه‌ردان ببن، خوای گه‌وره‌ش به هه‌موو شتێک زانایه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation