(بیربکەرەوە) کاتێك دەتووت بەکەسێك (زەیدی کوڕی حاریثە) کەخوا نیعمەتی بەسەردا ڕشتبوو، تۆیش چاکەت لەگەڵدا کردبوو (بەئازاد کردنی و پەروەردەکردنی) خێزانت (زەینەب) لای خۆت ڕاگرە و بیھێڵەوە وە لەخوا بترسە لەدڵی خۆتدا شتێك دەشاریتەوە کەخوا ئاشکرای دەکات وە لە(قسەی) خەڵك دەترسی لەکاتێکدا خوا شیاوترە کەلێی بترسی ئەمجا کاتێ زەید پێویستی بە (زەینەب)نەما و تەڵاقیدا ئێمە (زەینەب)مان لێ مارەکردیت بۆ ئەوەی ھیچ ناڕەحەتی (وتاوانێ) نەبێت لەسەر ئیمانداران لە(مارەکردنی) ژنانی بەکوڕ کراوەکانیاندا کاتێك پێویستیان پێیان نەماو تەڵاقیان دان وە فەرمانی خوا (بەمارە کردنی زەینەب بۆت) دراوە و بڕاوەیە
الترجمة الكردية
وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولٗا
تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) کاتێ به‌و که‌سه‌ی که (زید) هو خوا نیعمه‌تی ئیمانی پێبه‌خشیوه، تۆش نیعمه‌تی ئازادیی و په‌روه‌رده‌ت له نزیکی خۆته‌وه پێداوه ده‌ڵێت: هاوسه‌ری خۆت بهێڵه‌ره‌وه لای خۆت که (زه‌ینه‌ب)ه، له خوا بترسه‌و (ته‌ڵاقی مه‌ده)، وه شتێک له دڵ و ده‌روونی خۆتدا ده‌شاریته‌وه که خوا ده‌یه‌وێت ئاشکرای بکات، له خه‌ڵکی ده‌ترسیت، (له‌به‌ر ئه‌وه) کاتێ که زه‌ید خواستی و بوو به هاوسه‌ری (پاشان ڕێک نه‌که‌وتن و جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق که‌وه‌ته نێوانیان)، ئێمه (زه‌ینه‌ب)مان له تۆ ماره‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جێپێلێژبوون و دڵته‌نگییه‌ک بۆ ئیمانداران دروست نه‌بێت، له هێنانی هاوسه‌رانی به‌ناو کوڕیان کاتێک که پێشتر هاوسه‌رو حه‌ڵالیان بوون، فه‌رمانی خواش ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
Burhan Muhammad - Kurdish translation