نەبووە و نیە لەسەر ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە, وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان) ئەگەر خۆیان پاراستبێت (لەو چەرخەدا لەوەی کە حەرام بووە لە سەریان) وە باوەڕداربووبن و کردەوە چاکەکانیان کردبێت پاشان خۆیان پاراستبێت (لەوەی کە حەرام کرابێت) و بڕواشیان ھەبوبێت (بەوەی کە ھاتبێت لە لایەن خواوە) پاشان بەردەوام بووبن لەسەر خۆ پارێزی و چاکەکانیشیان بەچاکی کردبێت وە خوا ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت
الترجمة الكردية
لَيۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ جُنَاحٞ فِيمَا طَعِمُوٓاْ إِذَا مَا ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّأَحۡسَنُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
هیچ گوناهێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له‌وه‌ی که خواردویانه و خواردویانه‌ته‌وه (پێش حه‌رامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حه‌رامی ئه‌و سه‌رده‌مه و بڕوایان هه‌بوو بێت و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابێت و پاشان له تازه حه‌رام کراوه‌کانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوه‌ڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و به‌رده‌وامیش بووبن له‌سه‌ر چاکه‌کردن، خوایش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان ده‌کات).
Burhan Muhammad - Kurdish translation