surah.translation. ﰡ ﭜﭝ ﰀ سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا). ﭟﭠﭡ ﰁ سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت. ﭣﭤﭥ ﰂ سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات. ﭧﭨﭩ ﰃ سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت. ﭫﭬﭭ ﰄ سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه. ﭯﭰﭱ ﰅ سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه. ﭳﭴﭵ ﰆ سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه. ﭷﭸﭹ ﰇ جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه. ﭻﭼﭽﭾ ﰈ (سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه. ﮀﮁﮂﮃ ﰉ بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد. ﮅﮆﮇ ﰊ قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا. ﮉﮊﮋ ﰋ کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که). ﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓ ﰌ جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه. ﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛ ﰍ که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه). ﮝﮞﮟ ﰎ له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.