surah.translation. ﰡ ﮱﯓ ﰀ سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت. ﯕﯖ ﰁ به‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن. ﯘﯙ ﰂ به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان). ﯛﯜﯝ ﰃ ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆز‌و گه‌رده‌لوول. ﯟﯠﯡ ﰄ له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمنان‌دا. ﭑﭒﭓﭔ ﰅ سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه. ﭖﭗﭘﭙ ﰆ خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت). ﭛﭜﭝﭞ ﰇ بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه). ﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧ ﰈ ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟! ﭩﭪﭫﭬ ﰉ هه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!! ﭮﭯﭰﭱﭲ ﰊ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادار‌و شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه).