ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بەدۆستی خۆتان دۆستایەتی خۆتانیان بۆ بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر ﷺ وئێوەش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بەخوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە ووڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێی مندا وە بۆ بەدەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕاز‌و نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وا‌بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation